"هه‌واڵی خراپ بڵاومهكهنهوه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا، ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادار ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال، ته‌نها هه‌واڵی "ئه‌رێنی" بڵاوبكه‌نه‌وه و واز له هه‌واڵه "نه‌رێنییه‌كان" بهێنن.
رۆژنامه‌ی "مۆسكۆ تایمز"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته "نه‌رێنییه‌كان" ده‌كات و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی باس له رووداوه‌كانی "تاوان و دزی" ده‌كه‌ن بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌لێكسی گۆنچارۆڤ، به‌رپرسی پۆلیس بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "گرتنه‌به‌ر ئه‌و رێكارانه مانای ئه‌وه نییه سه‌رمان ده‌خه‌ینه ژێرگڵ، به‌ڵكو ئامانجمانه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌واڵێك بڵاوبكه‌ینه‌وه كه به‌لای خه‌ڵكه‌وه گرنگ و دڵخۆشكه‌رن".
جگه له قه‌ده‌خه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی "نه‌رێنی" له رووسیا، كۆمپانیاكانی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتییش، كارمه‌ندانی خۆی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال، "به‌رده‌وام به خه‌نده‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میوانه بیانییه‌كان بكه‌ن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یه‌كه‌م یاری مۆندیالی 2018، له نێوان رووسیای خاوه‌ن خاك و سعوودیه‌ی میوان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا رووسه‌كان به 5 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتاییان به یارییه‌كه هێنا.
32 هه‌ڵبژارده به 8 گرووپ، به‌شداری له‌و مۆندیاله‌دا ده‌كه‌ن و تاكو 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ا. م