به ڤیدیۆ... سعوودیه بووه خاوه‌نی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كان
له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018، سعوودیه سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌رامبه‌ر میسر به ده‌ستهێنا به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فیرعه‌ونه‌كان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 22 محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵی پێشكه‌وتنی میسری تۆمار كرد، ئه‌مه دووه‌مین گۆڵی ئه‌ستێره میسرییه‌كه بوو له مۆندیالی 2018.
دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م ناوبژیوان 2 لێدانی پێناڵتی له‌سه‌ریه‌كی بۆ سعوودیه هه‌ژمار كرد، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 41 فه‌هد مولد لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی به‌فیرۆدا.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، سه‌لمان فه‌ره‌ج به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سعوودیه یه‌كسان كرده‌وه.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م رووداوه مێژووییه گه‌وره‌كه بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه روویدا، كاتێك له خوله‌كی 95 سالم دۆسه‌ری گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه هاوشانی تۆنی كرووس بووه دووه‌م یاریزان كه له خوله‌كی 95 یارییه‌كی مۆندیال گۆڵی سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات.
سعوودیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام هاوشانی میسر ماڵئاواییان له مۆندیال كرد.