به‌لجیكا ریمۆرنتادای به‌سه‌ر ژاپۆن كرد

له قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی ریمۆنتادای به‌سه‌ر ژاپۆن كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به 2 گۆڵ دواكه‌وت، كه‌چی 3 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌رازیل خۆی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی مۆندیال.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان به‌دوای یه‌كدا هاتن، له ماوه‌ی 5 خوله‌ك ژاپۆن دوو گۆڵی خێرا و له‌سه‌ریه‌كی تۆماری كرد.
پاشان، به‌لجیكا له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی مه‌روان فیلانی هه‌موو شتێك گۆڕا، له خوله‌كی 69 (یان ڤێرتۆنخین) گۆڵی یه‌كه‌می به‌لجیكای كرد، پاشان له خوله‌كی 74 مه‌روان فیلاینی ئه‌نجامه‌كه‌ی دیسان له لێدانی سه‌ر یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ناسر شازلی گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی رووسیا.