تره‌مپ دیارییه‌كی تایبه‌ت بۆ كیم جۆنگ ئون ده‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته میدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به پێدانی دیارییه‌ك كه له دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ كیم جۆنگ ئون نێردراوه، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌ستپێكردووه.
وه‌ك راپۆرته‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، دیارییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، (سی دی)یه‌كی گۆرانی بووه به ناوی (پیاوی مووشه‌كه‌كان Rocket Man), ئه‌و نازناوه‌ش پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، بۆ كیم جۆنگ ئون به‌كارهاتووه، كاتێك سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كان بوو، تره‌مپ به كیمی ده‌گوت: "پیاوی مووشه‌كه بچووكه‌كان", به‌ڵام ئێستا ته‌نها "پیاوی مووشه‌كه‌كان"ـه و چیدیكه‌ی وه‌سفی بچووكی بۆ به‌كارناهێنیت.
رۆژنامه‌ی (Chosun ILBO)ی كۆریای باشوور، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیارییه‌كه‌ی تره‌مپ، له سۆنگه‌ی متمانه‌یه‌تی به به‌ڵێنه‌كانی كیم جۆنگ ئون، بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه بالیستییه‌كانی، كه مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك له وڵاتی سه‌نگاپووره مۆریان كردووه.
ساڵی رابردوو، تره‌مپ له چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیاوازدا، نازناوی "پیاوی مووشه‌كه بچووكه‌كانی" به‌سه‌ر كیمدا بڕیبوو، له به‌رامبه‌ریشدا كیم به تره‌مپی ده‌گوت: "له رووی مێشكه‌وه ته‌واو نییه"، به‌ڵام دوای لووتكه‌ی سه‌نگاپووره، ئێستا نێوانییان خۆش بووه و چیدیكه له راگه‌یاندنه‌كان وه‌ڵامی یه‌كدی ناده‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌یان له وڵاتی سه‌نگاپووره، تره‌مپ راسته‌وخۆ به كیمی گوتووه: "پیاوی مووشه‌كه‌كان" و ئه‌وه‌شی بۆ روونكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه ناوی ئه‌لبوومی گۆرانییه‌كه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كیم له وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه گوێی له‌و به‌رهه‌مه نه‌بووه، بۆیه تره‌مپ به‌ر له دوایین گه‌شتی پۆمپیۆ بۆ كۆریای باكوور، پێی گوتووه، ئه‌و به‌رهه‌مه به (سی دی) وه‌ك دیارییه‌ك بۆ كیم ببات.
ئه‌مه سێیه‌م گه‌شتی دیپلۆماسی مایك پۆمپیۆیه بۆ كۆریای باكوور و ئێستا ئه‌و له كۆریای باكووره، به‌ر له‌گه‌شته‌كه‌شی له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "گه‌شتی داهاتوو بۆ پیۆنگ یانگه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكوور، ئاگاداری پێشڤه‌چوونه‌كان ده‌بم، هێشتا كاری زۆرمان ماوه بیكه‌ین، به‌ڵام ئاشتی شایه‌نی ئه‌و هه‌وڵ كۆششانه‌یه".
(سی دی)ـیه‌كه ئه‌و گۆرانییه‌ی له خۆ گرتووه، له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كی تره‌مپ بۆ كیم جۆنگ ئون نێردراوه
ا. م