ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نيشتيمانى عێراق كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى وه‌زارى ئاسايشى نيشتيمانى كرد، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ره‌وشى ئاسايشى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانى باشوورى عێراق.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نيشتيمانى عێراق ده‌ريكردووه، هاتووه: له كۆبوونه‌وه به په‌له و نائاساييه‌كه‌دا ره‌وشى ناوچه‌كانى باشوورى عێراق و كرده‌وه گێره شێوێنييه‌كان تاوتوێ كراوون.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نيشتيمانى پشتيوانى داواى ره‌واى خه‌ڵك ده‌كات و هاوكات دژى هه‌ر هه‌وڵێكى تێكده‌رانه ده‌وه‌ستێته‌وه، كه بيه‌وێت زيان به ئاسايشى هاووڵاتيان بگه‌يه‌نێت.
هه‌روه‌ها له به‌ياننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هێزه ئه‌منييه‌كان توانيويانه چه‌ند گرووپێك ده‌ستنيشان بكه‌ن، كه له هه‌وڵى به‌لاڕێدابردنى ره‌وتى خۆپيشاندانه‌كانن و ده‌يانه‌وێت زيان له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بگه‌يه‌نن.
روونيشيكردووه، هێزه ئه‌منييه‌كان رووبه‌ڕووى ئه‌و ده‌سته تێكده‌رانه ده‌بنه‌وه و له سه‌ر بنه‌ماى ياسايى لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، ناوه‌نده باڵا ئه‌منييه‌كه‌ى عێراق هۆشدارى داوه له زيان گه‌ياندن به دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه دێت، شه‌وى رابردوو، خۆپيشانده‌ران له نه‌جه‌ف هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شاره‌كه‌يان و گه‌شته ئاسمانييه‌كانيان په‌كخست.
هه‌روه‌ها خۆپيشانده‌ره‌كان چوونه سه‌ر بيناى پارێزگا و دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى به‌جێيان هێشت.
دوێنێ خۆپيشاندانى به‌رفراوان له پارێزگاكانى نه‌جه‌ف، به‌سره، زيقار، كه‌ربه‌لا، ديوانيه، بابل و ميسان ئه‌نجامدران.
خۆپيشانده‌ران دژى گه‌نده‌ڵى هوتاف ده‌كێشن و داواى ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌تاييه‌كان و دابينكردنى هه‌لى كار و باشكردنى بژێوى ژيانيان ده‌كه‌ن.
ئ.ر