جندرێس.. ميلشياكان هاووڵاتییانی كورد ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی ئه‌و میلشیایانه‌ی ناحیه‌ی جندرێسیان له شارۆچكه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان داگیركردووه، هاووڵاتییانی كورد ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو عه‌فرینه‌وه رایگه‌یاند، ملیشیاكانی سه‌ر به "ئه‌بو خه‌نجه‌ر مه‌نزه‌وی" له فه‌یله‌قی "ره‌حمان"، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه كورده‌كانی ناحیه‌ی جندرێس.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، وێڕای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بۆ هاووڵاتییانی كورد، سووكایه‌تی به ژن و منداڵان ده‌كه‌ن، ماڵی هاووڵاتییانی كوردیش تاڵان ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئه‌و وێنانه له‌ناو عه‌فرینه‌وه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاووڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی جندرێسه، به‌ناوی "به‌درخان ئیسماعیل" له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ناحیه‌ی جندرێس، سه‌ر به شارۆچكه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانه، له 18ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵه‌وه، له‌لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، داگیركرا، كه پێشر له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دا بوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م