سه‌یرترین ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كانی مۆساد ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ناوبانگی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، وه‌ك خێراترین ئامرازی كوشتن بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی كتێبێكی نوێی رۆژنامه‌وانی ئیسرائیلی (رۆنین بیرگمان)، هه‌واڵگری ئیسرائیلی ره‌هه‌ندی دیكه‌ی شاراوه‌ی له پرۆسه‌ی كوشتنی داواكراوان هه‌یه.
بێرگمان له كتێبه‌كه‌یدا، كه رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی هه‌ندێكی لێبڵاوكرده‌وه، ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی 10ساڵی رابردوو، مۆساد 800 پرۆسه‌ی كوشتنی داواكراوانی ئه‌نجامداوه، باس له‌وه‌ش ده‌كات، سیخوڕانی ده‌زگاكه "هاوشێوه‌ی هۆلیوود" بۆ له‌ناوبردنی داواكراوان كارییان كردووه.
ماوه‌ی 40 ساڵ بوو، وه‌دیع حه‌داد، له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی داواكراوانی مۆساد بوو، كه دامه‌زرێنه‌ی به‌ره‌ی گه‌لی ئازادكردنی فه‌له‌ستین بوو.
وه‌ك رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه، له كتێبه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، حه‌داد له‌گه‌ڵ "كارلۆس جاكال"ی ڤه‌نزوێلی هه‌ماهه‌نگی كردووه، كه به "كارلۆسی رێوی"یش ناوبانگی ده‌ركردووه و له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی بووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، حه‌داد كرده‌وه‌ی رفاندنی فڕۆكه‌یه‌كی "ئێر فرانس"ی ئه‌نجامداوه، كه له پاریسه‌وه ده‌چووه ته‌لئه‌ڤیڤ، له رێگه‌دا ئه‌و ئه‌و پیاوه فه‌له‌ستینییه، ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه به‌ره‌و "عه‌نتیبی"ی پایته‌ختی ئۆگه‌ندا ده‌گۆڕێت، دواتریش هێزێكی كۆماندۆی ئیسرائیلی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ی رزگار كرد.
دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، حه‌داد بووه سه‌رلیستی داواكراون بۆ كوشتن و له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن مۆساد، به‌ڵام شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕیبوو، حه‌داد هێشتا به ئازادی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌سووڕایه‌وه.
كوشتن به هه‌ویری ددان
ئه‌وه‌ی روویداوه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بكرێته به‌شێك له فیلمی "جه‌یمس بۆند"، له 10ی تشرینی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 1978، كاتێك حه‌داد رووی كرده ئه‌ڵمانیا، سیخوڕێكی مۆساد، كه كه‌سێكی نزیكی حه‌داد بووه، هه‌ویری ددانی ئه‌و داواكراوه‌ی گۆڕی، له جیاتی هه‌ویره‌كه‌ی خۆی، له‌سه‌ر هه‌مان شێوه، مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی بۆ دانا، كه رۆژانه ددانی پێ ده‌شووشت، مادده ژه‌هراوییه‌كه‌ش له رێگه‌ی پووكه‌كانی چووه ناو جه‌سته‌ی حه‌داد، ته‌نها له دوای شه‌ش مانگ به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی زۆر له چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی، له ئه‌ڵمانیا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و كاته پزیشكه ئه‌ڵمانییه‌كان، سه‌ریان له حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ی حه‌داد سوڕمابوو و نه‌یانده‌توانی ده‌ستنیشانی بكه‌ن، به‌ڵام كارمه‌ندان و به‌رپرسانی مۆساد، به هۆی مردنه‌كه‌یه‌وه ئاهه‌نگییان ده‌گێڕا و به كارێكی نوێی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه‌یان وه‌سفیان ده‌كرد.
خه‌وی موگناتیسی
له ساڵی 1968، مۆساد، بیرۆكه‌ی شووشتنه‌وه‌ی مێشكی له یه‌كێك له فیلمه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌رگرت، ویستی له رێگه‌ی پزیشكێكی سویدی، كه بۆ ده‌زگاكه كاری كردووه، له‌سه‌ر دیلێكی فه‌له‌ستینی تاقی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاسر عه‌ره‌فات، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی رێكخراوی ئازادكردنی فه‌له‌ستین بكوژێت.
ئه‌و پزیشكه یه‌كێك له دیله‌كانی ده‌ستنیشان كرد و ماوه‌ی 3 مانگ كاری له‌سه‌ر خه‌واندنی موگناتیسی و شووشتنه‌وه‌ی مێشكی كرد، به‌رده‌وام رسته‌ی "عه‌ره‌فات گه‌نده‌ڵه.. پێویسته له‌ناو ببردرێت"ی ده‌گوته‌وه.
له شوێنێكی تایبه‌تیش راهێنانی له‌سه‌ر ته‌قاندنی چه‌ك پێده‌كرد، نیشانه‌كانیش وێنه‌ی یاسر عه‌ره‌فات بوون.
دوای ته‌واوبوونی راهێنانه‌كان، تیمێكی مۆساد دیله‌كه‌یان برده ئه‌رده‌ن و له‌وێوه تا له رووبار بپه‌ڕێته‌وه و كرده‌وه‌ی كوشتنی یاسر عه‌ره‌فات جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ته‌نها دوای پێنج كاتژمێر هه‌واڵیان پێگه‌یشت، ئه‌و دیله به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك خووله‌كیش به فیڕۆبدات و راسته‌وخۆ چووه‌ته بنكه‌یه‌كی پۆلیس و ته‌واوی رووداوه‌كه‌ی بۆ گێڕاونه‌ته‌وه، كه مۆساد ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی شووشتنه‌وه‌ی مێشك هه‌وڵی كوشتنی یاسر عه‌ره‌فات بدات.
به‌مه‌ش كرده‌وه‌ی مۆساد و هه‌وڵه‌كانی بۆ شووشتنه‌وه‌ی مێشكی ئه‌و دیله فه‌له‌ستینییه شكستی هێنا.
ا. م