5 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كوژران
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/8/2018، پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزان له شارۆچكه‌ی بێجی كه 220 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری شاری به‌غدا كوژراوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین گوتوویه‌تی: "5 كه‌س له یه‌ك خێزان ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كوژراوون و رووداوه‌كه به دیاریكراوی له گوندی ئه‌لبوجه‌واری له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی بێجی روویداوه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌كداره‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه و دوو كوڕی ئه‌و خێزانه‌یان كوشتووه و دواتر ته‌قه‌یان له 3 كه‌سی دیكه‌شیان كردووه كه منداڵی ئه‌و دوو برا كوژراوه بوون و ئه‌وانیان له ده‌ره‌وه‌ی دیواری ماڵه‌كه‌یان كوشتووه".
له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی بێجی نزیكه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان، ئه‌وه یه‌كه‌مین كرده‌وه‌ی له‌و جۆره‌یه له قه‌زاكه‌دا رووده‌دات.
له كاتێكدا هێشتا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ناو به ناو هێرش و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن شانه نوستووه‌كانی داعشه‌وه دژی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.
هه‌ر چه‌نده سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێش نزیكه‌ی ساڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ھێشتا داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه.