ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا بڵاو كرده‌وه
لۆپیتیغی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی بۆ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بڵاو كرده‌وه.
لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا بانگهێشتی 29 یاریزانی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ پێكانی ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلای به‌رگریكاری راگه‌یاند، به‌ڵام ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانه كه ئه‌مڕۆ گه‌شتی وڵاتی ئیستۆنیایان كردووه.
لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌ردید بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی كۆرتوای گۆڵپارێزی نوێی یانه‌كه‌ی كردووه، به گوێره‌ی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م گۆڵپارێزه بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی ریال مه‌درید له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا تاقی بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لۆپیتغی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پشت به سێكوچكه‌ی BBAـی ده‌به‌ستێت كه له (به‌یل، بێنزێما و ئاسێنسیۆ) پێكهاتوون.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، له وڵاتی ئیستۆنیا له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.