نێدڤید: گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس گرێبه‌ستی سه‌ده بوو
پاڤێڵ نێدڤێد كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی چیك و یانه‌ی یوڤێنتۆس، گرێبه‌ستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یوڤی به گرێبه‌ستی سه‌ده ناوده‌بات، ده‌شڵێت: ئێمه ئێستا كریستیانۆمان هه‌یه و ده‌بێت له هه‌موو یارییه‌ك سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین.
نێدڤێدی ئه‌سێره‌ی پێشووی یوڤێنتۆس و جێگری سه‌رۆكی ئێستای یانه‌ی یوڤی، سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی كردنی كریستیانۆ به‌یانه‌كه‌یان ده‌ڵێت: گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ زیاتر له ناسناوه گه‌وره‌كان نزیكمان ده‌كاته‌وه، چونكه یوڤی له‌م هاوینه گرێبه‌ستی سه‌ده‌ی واژۆ كردووه.
نێدڤید گوتیشی: هاتنی رۆنالدۆ بۆ یانه‌كه ئامانجی گه‌وره‌ی له‌پشته‌و مه‌به‌ستمانه نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بێنین، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یوڤی بكات، زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كان داوایان ده‌كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه یوڤی ئه‌و یاریزانه‌ی رازیكرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، دوای تێپه‌ڕكردنی 9 وه‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد.