ئەمەریكا پەیوەندیی دراوسێكان خۆشدەكات
K24 - ھەولێر
دوای بڕیاری واشنتن بۆ سزاكانی سەر تاران و تێكچوونی پەیوەندییەكانی واشنتن و ئەنقەرە، پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئێران گەرموگوڕتر دەبن.
وەزیری بەرگری ئێران، ئاشکرایکرد پەیوەندیی باشیان لەگەڵ تورکیادا هەیە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیاندا پەیوەندیی برایەتیی دوو لایەنەیان هەیە.
ئەمیر حاتەمی، بەرگری ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی، ئێران لەگەڵ هەریەك لە تورکیا، ئەفغانستان و پاکستان لە ناوچەکە، پەیوەندیی باشی دراوسێیەتی هەیە و پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای برایەتی و راستگۆییە.
وەزیری بەرگری ئێران راشیگەیاند، تاران لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێدا هەستی خۆشەویستیی هەیە و لە ماوەی رابردووشدا سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دراوسێی کردووە و لەو سەردانانەدا دەرەنجامی زۆر باشی دەستکەوتووە.
حاتەمی جەختی لەوەشکردەوە، کە ئەو وڵاتانە پشتیوانیی لە دیپلۆماسیی و سیاسەتی دەرەوە دەکەن.
وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەشی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دراوسێی بەسەرکردووەتەوە و کۆبوونەوەی ئەرێنی و بەسوودی ئەنجامداوە.
ھ.م