لە ئەنقەرە تەقە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرا

زیانی ماددی هەبووە

K24 – هه‌ولێر:

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەقە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کراوە و بەگوێرەی زانیارییەکان کەسێکی نەناسراو کە ئۆتۆمبێلێکی سپی پێبووە، بەو کارە هەستاوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئار تی رووسی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5، کەسێکی نەناسراو تەقەی لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرەکردووە، بەڵام تەنها زیانی ماددی بە دوای خۆیدا هێناوە.

کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا رۆژ دوای رۆژ زیاتر پەرەدەسەنێت کە لەماوەکانی رابردوو بۆتە هۆی دابەزینی نرخی لیرە و ناسەقامگیری ئابووری تورکیا، ئەمەش هاووڵاتیانی تورکیای نیگەرانکردووە.

H.J