"هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د"
K24 - هه‌ولێر:
ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا ئامادەکاری بۆ ئه‌نجامدانی ھێرشی نوێ بۆ سه‌ر رژێمی ئەسەد دەكەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ لە دژی سووریا دەکەن.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاندووه: "ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بە بیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سووریاوە، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی سووریا دەکەن".
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆیان بۆ شەڕ لە ئیدلب ئامادە دەکەن و بەریتانیا سەرپەرشتی چەندین کەمپی راهێنانی چەکدارەکان دەکات.
جه‌نه‌راڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گوتوویه‌تی: "گرووپی تیرۆریستی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، خۆیان بۆ كرده‌ی ئیستیفزازی ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌شق به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی خه‌ڵكی سڤیل له ئیدلب تۆمه‌تبار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "چه‌كداره‌كان 8 بار بوتڵی پڕ گازی كلۆریان گواستووه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی جسر شه‌غور له پارێزگای ئیدلب بۆ ئه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌كی پێ سازبكه‌ن و بڵێن حكوومه‌تی سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه ئه‌و پیلانه‌ی چه‌كداره‌كان به هاوبه‌شی هه‌واڵگریی بریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بدرێته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا تا هێرش بكه‌نه سه‌ر فه‌رمانگه و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی سووریا".