لیبه‌رمان له ئه‌ركێكی سه‌ربازیدایه و ئامانجه‌كه‌ی ئێرانه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گه‌یشته جۆرجیا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسێی ئێرانه‌وه بكات.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 12/9/2018 شه‌معوون ئاران، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئیسرائیلی نوسیوویه‌تی: "لیبه‌رمان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی جێی بایه‌خی هه‌ر دوو وڵات گه‌یشتووه‌ته جۆرجیا، یه‌كێك له‌وانه هاوكاریی سه‌ربازی و قسه‌كردنه له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران".
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت: "لیبه‌رمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا و وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی درووستكردنی ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بواری به‌رگریی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌یه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌نجامی ده‌دات".
שהב"ט ליברמן נועד בטיביליסי שבגאורגיה עם רה"מ ושרי ההגנה והחוץ הגאורגים.
— שמעון ארן شمعون آران (@simonarann) ١٢ سبتمبر ٢٠١٨
זהו ביקור 1 של שב"ט ישראלי בגאורגיה.
שת"פ הבטחוני הוא בהגנת סייבר,
סיוע בהקמת מערך מילואים
מאבק בטרור והגנת המולדת.
דנו במצב באיראן ובמזה"ת וחתמו על הצהרה לשת"פ בין משרדי הביטחון
צילום: אריאל חרמוני משהבט pic.twitter.com/Ikk0WhWBEi