كریستیانۆ پێیوایه درۆ له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحی كراوه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له باره‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی درایه محه‌مه‌د سه‌ڵاح تایبه‌ت به جوانترین گۆڵی ساڵ بێده‌نگی شكاند.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خه‌ڵاتی بۆشكاشی تایبه‌ت به جوانترین گۆڵی 2018ـی دایه محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول.
له‌مباره‌یه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له تۆمارێكی ڤیدیۆیی له ئیسنتاگرامی فه‌رمی خۆی پیرۆزبایی له محه‌مه‌د سه‌ڵاح كرد و گوتیشی: نامه‌وێت درۆ له‌گه‌ڵ خۆم بكه‌م، گۆڵه‌كه‌ی من زۆر له هی محه‌مه‌د سه‌ڵاح جوانتر بوو كه له ئێڤه‌رتۆنی تۆمار كرد.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: راستییه‌كه‌ی من گۆڵه‌كه‌ی خۆم زۆر پێ جوانتره و هه‌ر كاتێكیش سه‌یری ده‌كه‌م خۆم چێژی لێ وه‌رده‌گرم و له سه‌یركردنی تێر نابم، چونكه یه‌كێكه له گۆڵه نموونه‌یی و نایابه‌كانی ژیانی پیشه‌گه‌ری وه‌رزشی من.
'گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ به لێدانی مه‌قه‌سی له دژی یوڤێنتۆس
گۆڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له دژی ئێڤه‌رتۆن