باڵیۆزی سوید له عێراق به پێشكه‌وتنی كوردستان 24 سه‌رسامه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی سوید له عێراق، سه‌رسامی خۆی به پێشكه‌وتنی كوردستان 24 ده‌رده‌بڕێ كه زۆر جار بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی میدیاكانی جیهان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/10/2018، پۆنته‌س میلاندر، باڵیۆزی سوید له عێراق، سه‌ردانی كوردستان 24ـی كرد و له‌لایه‌ن نووره‌دین وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه پێشوازی لێكرا.
باڵیۆزی سوید و هاوكارانی به‌شه جیاجیاكانی كوردستان 24ـیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌كه، سه‌رسامی خۆی به پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی كه زۆر جار بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی میدیاكانی جیهان.
به‌هۆی گرنگی و پێگه‌ی كوردستان 24 وه‌ك ناوه‌ندێكی میدیایی كاریگه‌ر له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان، بووه‌ته جێگای بایه‌خی دیپلۆمات و "ێرده‌ی وڵاتان و شانده‌كانی ده‌ره‌وه كه سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌شێكیان له نزیكه‌وه دامه‌زراوه‌كه به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌و له هه‌واڵ و پرۆگرامه‌كانیدا به‌شداریی ده‌كه‌ن.