ئاگرەکەی کالیفۆرنیا ماڵی چەند ئەستێرەیەکی ئەمەریکای سووتاند

ماڵی کیم کارداشیان سووتا

K24 – هه‌ولێر:

ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی باکوور و باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا روو لە زیادبوونە و تاکو ئێستاش 250 هەزار  کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەسۆشیەتد پرێس، تەنها لە شارۆچکەی پارادایس، 23 کەس سوتاون و 24 دیکەش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش دوو تەرمی دیکە لە ناوچەی گەشتیاری مالیبۆ دۆزرانەوە و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بێسەروشوێنن.

شارۆچکەی مالیبۆ ناوچەیەکی گەشتیارییە، ماڵی چەندین ئەکتەری گەورەی هۆڵیوودی و کەسایەتی ناوداری وەک ویڵ سمز، لەیدی گاگا، ئەلیسا میلانۆ، کیم کارداشیان، رۆزانا ئارکێتی، کاتیلن جێنەر،رەین ویڵسۆنی تێدایە، بەڵام زۆریان بە تەواوی ماڵەکانیان سووتاوە.

لای خۆیەو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا هۆکاری تەشەنەکردنی ئاگرەکە بۆ "لاوازی" بەڕێوەبەرانی ئۆپەراسیۆنی کواژندنەوەی ئاگرەکە دەزانێت و باری لە ناکاوی لەو ویلایەتە راگەیاندووە.

H.J