كه‌لار.. تایه‌ی ئۆتۆمبێل كرێكارێكی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌كاتی گۆڕینیدا، كرێكارێك له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا.
رائید جه‌مال قه‌دووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، كرێكارێك به‌ناوی (ئه‌یاد ئیبراهیم سلێمان)، له دایكبووی 1992، له كاتی گۆڕینی تایه‌ی ئۆتۆمبێل گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی گه‌رمیان، تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له كاتی گۆڕینیدا ته‌قیوه و به‌هۆیه‌وه كرێكاره‌كه، كه دنیشتووی گه‌ڕه‌كی گازینۆی كه‌لاره، گیانی له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی پۆلیس راشیگه‌یاند، ته‌رمی كرێكاره‌كه بۆ توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌لار كراوه و خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ش، به گوێره‌ی مادده‌ی 411 به‌ندكراوه.
ئ. م