هيندستان ده‌ست به كڕينى نه‌وتى ئێران ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى نه‌وتيى هيندوستان پترۆليۆم رايگه‌ياند، دواى شه‌ش مانگ له راگرتنى كڕينى نه‌وت، له مانگى داهاتوودا ده‌ست به كڕينى نه‌وتى ئێران ده‌كاته‌وه.
هيندستان مانگانه 9 مليۆن به‌رميل نه‌وتى خاوى ئێران ده‌كڕێت، ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى فرۆشى نه‌وتى ئێران بگه‌يه‌نێته سفر و رێگه نه‌دات ئه‌و وڵاته نه‌وتى خۆى بفرۆشێت.
له مانگى رابردوودا، ئه‌مه‌ريكا رێگه‌ى دابوو، هيندستان بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ نه‌وتى ئێران بكڕێت.
به گوێره‌ى ئه‌و به‌خشينه‌ى ئه‌مه‌ريكا، ده‌بێت هيندستان مانگانه ته‌نيا 9 مليۆن به‌رميل نه‌وتى ئێران بكڕێت.
به گوێره‌ى زانيارى رۆيته‌رز، كۆمپانياى هيندوستان پترۆليۆم له مانگى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019دا ده‌بێت يه‌ك مليۆن به‌رميل نه‌وتى ئێرانى پێ بگات.
له مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوودا، كۆمپانيا هيندستانييه‌كه ده‌ستبه‌ردارى كڕينى نه‌وتى ئێران بووبوو.
ئاژانسى رۆيته‌رز باسى له‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه، ئه‌و كۆمپانيايه له مانگى داهاتوودا پێنج مليۆن به‌رميل نه‌وت له ئێران ده‌كڕێت. هه‌روه‌ها كۆمپانياى منجالۆرى تايبه‌ت به پترۆكيميايى 3 مليۆن به‌رميل نه‌وتى ئێران ده‌كڕێت.