سوپاى توركيا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى سنوورى منبج كرد
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا به تايبه‌تى نێوان جه‌رابلووس و منبج كرد.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، سوپاى توركيا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا و نزيكى سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده كردووه.
توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات و باكوورى سووريا ده‌كات، به تايبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)ن.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا بكێشێته‌وه.
هه‌سه‌ده ئه‌و كشانه‌وه‌يه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكاى به خيانه‌ت و وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر له پشته‌وه وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر شه‌ڕى دژى داعش درووست ده‌كات.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 35 تانك و تۆپى قورس له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرى گه‌وره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ى جه‌رابلووسى سنوورييه‌وه ره‌وانه‌ى ناو خاكى سووريا كراوون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێزه توركييه روويكردووه‌ته ناوچه‌ى رووبار‌ى ساجوورى نێوان جه‌رابلووس و منبج و له نزيك سه‌نگه‌ره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج و هێزه كوردييه‌كان جێ‌گير كراوون.
به‌رپرسان و فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده له دوو رۆژى رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كرد، ئه‌گه‌ر توركيا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانيان، ئه‌وا؛ ناچار ده‌بن ده‌ستبه‌ردارى شه‌ڕ له دژى داعش ببن و به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس24
ئ.ر