له هه‌ڵه‌بجه مێردمنداڵێك خنكا و یه‌كێكی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به ناوی "م ، ا ، ق" له كاتی مه‌له‌كردن له مه‌له‌وانگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌خنكێت و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵبجه كرا و، هاوڕێ هاوته‌مه‌نه‌كه‌شی به‌ناوی "م ، ف ، ا" به‌هه‌مان هۆكار باری ته‌ندرووستی تێكچوو و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.
له‌مباره‌یه‌وه بارزان عوسمان محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به په‌یامنێری كوردستان 24ـی راگه‌یاند، هه‌ردوو نه‌وجه‌وانه‌كان قوتابین و دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، دوای ئه‌و رووداوه‌ش پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كانی خنكانی مێردمنداڵه‌كه كردووه‌ته‌وه.
H.B