توركيا له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیش دژی كوردستانه‌

داوای لادانی نه‌خشه‌ی كوردستان له‌ گووگڵ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، داوای لادانی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ له‌ گووگڵ ماپ ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ ببینن.

جاهيد تورهان، وەزیری گەیاندن و پلاندانانی تورکیا، رایگەیاند، سەردانی کۆمپانیای گووگڵیان کردووە و داوای لێکردوون ئەو نەخشه‌یە لاببه‌ن، کە بەشێك لە خاکی تورکیای تێدایە.

لە چەند رۆژی رابردوودا پارتی نەژاپەرستی تورکیا (مەهەپە) پرسی دانانی نەخشەی کوردستانی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە لە تورکیا هێناوەتە رۆژەڤ و داوای هەڵوێست لە حکوومەت دەکات.

نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌، كه‌ هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی تێدایه‌، له‌سه‌ر گووگڵ ماپ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای نیگه‌ران كردووه‌، تا ئێستاش دیار نییه‌ به‌رپرسانی كۆمپانیای گووگڵ داواكه‌ی توركیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن یان نا.