له‌شكركێشى توركيا بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارييه‌كانى بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، كاروانى ديكه‌ى هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سنوورى سووريا كراوه.
روونيشيكرده‌وه، 26 فارگۆنى شه‌مه‌نده‌فه‌رێك زرێپۆش و تانك و تۆپى بۆ ناوچه سنوورييه‌كان گواستووه‌ته‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، كاروانێكى ديكه‌ى سه‌ربازى گه‌يشته ويلايه‌تى كليس.
توركيا له 12ى ئه‌م مانگه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات.
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان له باكوورى سووريا ده‌كات.
ئه‌و هه‌وڵه‌ى توركيا له كاتێكدايه، ئه‌مه‌ريكا بڕياريداوه له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات بكشێته‌وه.
له ناوه‌نده سياسييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان و وڵاتانى خۆرئاوا كشانه‌وه‌ى كتوپڕى ئه‌مه‌ريكا له باكوورى سووريا به خيانه‌ت كردن له هاوپه‌يمانه كورده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
دوێنێ رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ به بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ڵێنێكی خۆی جێبه‌جێكرد كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دابووی.
هه‌روه‌ها نوسيويه‌تى: له هه‌مانكاتدا خه‌نجه‌رێكی له پشته‌وه له باشترین هاوپه‌یمانی واشنتۆن له شه‌ڕی دژ به داعش وه‌شاند.
له وتاری رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه‌دا هاتووه:
"له‌رووی مه‌یدانییه‌وه، هێزه كوردییه‌كان باشترین هاوپه‌یمان بوون بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له سووریا.
له‌كۆتاییشدا هه‌ر كورد باجی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌دات.
تره‌مپ له دژی هه‌موو لایه‌ك وه‌ستایه‌وه و بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا دا.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌م دۆخه پڕ ململانێیه‌دا زۆر مه‌ترسیداره.
دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌ی تره‌مپه كه گوتوویه‌تی: داعشمان له سووریا له‌ناوبرد.
هێشتا داعش نه‌دۆڕاوه، راسته كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌و رووبه‌ره‌ی له‌ده‌ستداوه كه له عێراق و سووریا داگیری كردبوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه له ژیان ماوه.
تائێستاش نزیكه‌ی 20 بۆ 30 هه‌زار چه‌كداری له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا ماوون.
بڕیاری تره‌مپ جێگای دڵخۆشی مۆسكۆ، تاران، دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌يه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا پێشوازى لێنه‌كراوه.
زیندووترین به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ له واشنتۆنن، به‌تایبه‌ت كه هه‌ریه‌ك له جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی دژ به داعش.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆیه و بێ به‌رامبه‌ر تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، بۆیه لێره ڤلادیمێر پوتین گه‌وره‌ترین براوه‌ی یاریه‌كه‌یه.
تره‌مپ به‌و بڕیاره چرای سه‌وزی بۆ توركیا داگیرساند بۆئه‌وه‌ی جه‌نگ له‌دژی كورد هه‌ڵگیرسێنێت.
كورد باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه بوو كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه بۆ دژایه‌تی داعش سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا.
تائێستاش رۆژانه كورد رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ده‌بنه‌وه، وێڕای پاسه‌وانیكردنیان بۆ هه‌زاران چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له زیندانه‌كانیان، كه ئه‌گه‌ر له زیندانه‌كان رابكه‌ن، ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتی له كوردی سووریا كرد، كورد ئێستا له‌و وڵاته خۆیان به گه‌مارۆدراو له‌نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره ده‌بینن.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بن.. قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ نرخێكیان نییه.
له‌كاتێكدا كورد هاوشانی هه‌موو جیهان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌شداری له جه‌نگێكدا كرد و به هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری له‌و پێناوه‌دا به‌خشی، تره‌مپ ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی تویتێكی ساده‌وه له تۆڕی تویته‌ر ده‌ستبه‌ریان بوو.
ئه‌مه‌یه خیانه‌تی گه‌وره كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه داعش هه‌واڵێكی له‌م جۆره دڵخۆشكه‌ره‌ی پێ نه‌گه‌یشتووه".
ئ.ر