دوو كەس بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیر كران
K24 - دھۆك
پۆلیسی پارێزگای دھۆك ئاشكرای كرد، دوو كەس بە تۆمەتی دزینی پارە و زێر دەستگیر كراون و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.
موقەدەم ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوو كەس لەسەر دزینی پارە و زێڕ لە شاری دھۆك دەستگیر كران".
روونیكردەوە: "پارە و زێڕیان لەناو قاسەیەك دزیووە و ھەردوو تۆمەتبارەكە خەڵكی شاری دھۆكن، پێشتریش قاسەیەكی دیكەیان دزیووە كە پارەی تێدابوو، ھەردووكیشیان دانیان بە تاوانەكەدا ناوە".
ئاماژەی بەوەشكرد: "بەشێك لەو پارەی دزیوویانە خەرجیان كردووە و ئەوەی دیكەش بۆ خاوەنەكان دەگێڕینەوە".
موقەدەم ھێمن، ئەوەشی خستەڕوو: "دوای دزینی قاسەكەیان بردووەتە چیای گارە و لەوێ شكاندوویانە، پاش بەدواداچوونێكی ورد توانرا شوێنەكەیان ئاشكرا بكرێت".
ھ.م