"پێرێز پادشای بڕینی یاریزانانی كرده یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی زستانه"
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی براهیم دیازی له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی گواسته‌وه و كردیه یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی زستانه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 7 جه‌نیوه‌ری 2019، براهیم دیاز پشكنینه پزیشكییه‌كانی ریال مه‌دریدی به سه‌ركه‌وتوو تێپه‌ڕاند و واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی ریال مه‌درید كرد و پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكانیش كرا.
براهیم دیازی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام یانه ئینگلیزییه‌كه له پێناو ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و به‌خۆڕایی له‌ده‌ستی نه‌دات خستیه لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان و به 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی براهیم دیازی راگه‌یاند، پێگه‌ی ماركا ناونیشانێكی سه‌رنجڕاكێشی نووسیبوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێز پادشای بڕینی یاریزانانی گواسته‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردبووه كه براهیم دیاز یه‌كێكه له به‌هره‌مه‌نده‌كانی تۆپی پێ.
براهیم دیازی ناوه‌راستكار له ئه‌كادیمیای مان سیتی پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه له كۆی 33 یاری 11 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌یه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلاش 15 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌گه‌رچی به‌ڕه‌سه‌ن مه‌غریبییه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیایه و یاریزانی تیپی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانه.