سوپای ئه‌مه‌ریكا له فه‌لوجه ده‌ركه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/1/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند: "سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له شاری فه‌لوجه ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه‌و كاوانێكی هێزه‌كانیان به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو به‌ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی گوتووه: "دانیشتوانی شاره‌كه پێیان سه‌یر و له‌ناكاو بووه كه له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی دیاریكراو هه‌بێت كاروانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان جووڵه‌ی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ناو شاری فه‌لوجه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌دا، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیاندایه بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌ك له نزیك ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه بكه‌نه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "رۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكییه‌كان له یاریگای فه‌لووجه ئاماده‌ی رێوره‌سمێكی فراوانی پۆلیس بوون كه به‌هۆی 97 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێراق سازكرابوو".
پاش سه‌ردانه نھێنی و له‌ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، جووڵه‌یه‌كی زۆری دیپلۆماسی و سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌بینرێت و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی و فه‌رمی و نافه‌رمی عێراقیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه پێده‌چێت هێزه كشاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریاوه بێنه ناو خاكی عێراق و 4 بنكه‌ی سه‌ربازی دیكه دابمه‌زرێنن.
هه‌فته‌ی رابردووش سووڕانه‌وه‌ی فه‌رمانده و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی به شه‌قامی موته‌نه‌بی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی لای ئه‌و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی عێراق كه له ئێرانه‌وه نزیكن.