عێراق و ئه‌رده‌ن ناوچه‌ى بازرگانى ئازاد له نێوانيان درووست ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌رده‌ن دوای شكستھێنانی رێككه‌و‌تنی بازرگانی ئازادی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا. ئێستا چاوی له بازاره‌كانی عێراقه و بڕیاره ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی له سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات درووست بكرێت.
به ئامانجی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانيیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق. ئه‌رده‌ن ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی به دووری دوو كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووری عێراق درووستده‌كات و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ بازرگانی ئه‌رده‌ن، كه جارێكی دیكه كۆنترۆڵی بازاری عێراق بكه‌ن.
پرۆژه‌كه 50 هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و هه‌نارده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ عێراق زیاتر ده‌كات.
پێش هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو خاكی عێراق. رۆژانه 800 بارهه‌ڵگر له سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات هاتوچۆیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا بۆ ته‌نيا 80 بارهه‌ڵگر له رۆژێكدا كه‌مبووه‌ته‌وه.