هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ماڵئاوایی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كرد
له قۆناخی 16ـی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، قه‌ته‌ر شكستی به عێراق هێنا و گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له عێراقی برده‌وه و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بڕی، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م له رێگه‌ی (به‌سام هیشام راوی) له خوله‌كی 62ـی گێمی دووه‌م تۆمار كرا.
به‌م بردنه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه رووبه‌ڕووی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019 چوار یاری كردووه، 2 بردنه‌وه، یه‌كسانبوونێك و شكستێكی هاته‌ڕێ و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد.