نرخی نەوت بەرزبووەوە

سەرەڕای قەیرانی ڤەنزوێلا نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە

K24 - ھەولێر

 لە چوارچێوەی ئەو مەترسییانەی كە ئەگەری وەستانی ھەناردەكانی ڤەنزوێلا لە نەوتی خاو ھەیە دوای ئەو ئاڵۆزیانەی لە وڵاتەكەدا دروستبووە و ھەروەھا دوای ئەو دەنگۆیانەی كە واشنتن سزا بسەپێنێتە سەر ھەناردە نەوتییەكانی ڤەنزوێلا، نرخی نەوت دەستبەجێ رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.

لە دوایین مامەڵەكانی بازاڕە جیھانییەكانی نەوتدا، نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 61 دۆلار و 23 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێك، بەجۆرێك 14 سەنت بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە.