عه‌بدولخالق مه‌سعوود له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه
عەبدولخاڵق مەسعوود، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رەتیدەکاتەوە بەنیاز بن سریچکۆ کاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان دوور بخەنەوە.
دوای ئەوەی میدیاکانی عێراق، دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە ئەگەر هەیە کاتانیچ لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دووربخرێتەوە، عەبدوڵخاڵق مەسعوود بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە،
سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گوتیشی: ئێمە بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستمان لەگەڵ کاتانیچ هەیە و جارێک چاوەڕێی راپۆرتی لێژنەی هەڵبژاردەکان دەکەین بۆ ئەوەی هۆکارەکانی کرانە دەرەوەی عێراق لە جامی ئاسیا بزانین، ئینجا بڕیاری خۆمان دەدەین.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود ره‌تیشی كرده‌وه تەنیا کاتانیچ هۆکاری کرانە دەرەوەی عێراق بێت لە جامی ئاسیا، گوتیشی تەنیا لە یەک کاتدا کاتانیچ دوور دەخەینەوە، ئەگەر بزانین ناتوانێت لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت.
كاتانیچ راهێنه‌ری سلۆڤینی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتی، ڤیكتۆریا پلزن و شتوتگارت كردووه، له هاوینی 1994 له یانه‌ی سامپدۆریا وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، پاشان له ساڵی 2012ـه‌وه بڕوانامه‌ی فه‌رمی راهێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پێبه‌خشراوه، زیاتر به پلانی (4ـ2ـ3ـ1) یاری ده‌كات، له 4 ئه‌یلوولی 2018 به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی وه‌رگرت و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.