كۆمپانیایەكی مالیزی بەرھەمی نەوتی عێراق بەرز دەكاتەوە

لەگەڵ عێراق رێككەوتون

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای پترۆناسی مالیزی كار لە كێڵگەی نەوتی غورافی سەر بە پارێزگای زیقار دەكات و رایدەگەیەنێت، كە بەرھەمی نەوتی عێراق بەرز دەكاتەوە.

كۆمپانیای پترۆناسی مالیزی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتون ئاستی ھەناردەی نەوت لە كێڵەی نەوتی غورافی سەر بە پارێزگای زیقار بۆ 118 بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزبكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كێڵگە نەوتییە ئاستی بەرھەمھێنانی تێدا سفربووە.

ئەو كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی ساڵی رابردوودا 22 بیریان ھەڵكەندووەو ھەروەھا ھەوڵدەدات، لە رێگەی تەكنەلۆژیاوە پەرە بە بەرھەمھێنانی نەوت لەو كێڵگەیە بدەن.

وەزارەتی نەوتی عێراق ھەوڵدەدات لەرێگەی كۆمپانیا بیانییەكانەوە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان بەرزبكاتەوە.