بریتانیا ئامۆژگاریی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیسته‌ر بێرت، وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌ڵێت: "پێویسته عێراق له رووی ئابوورییه‌وه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و توانا ناوخۆییه‌كانی له بواری وزه‌ش په‌ره‌پێبدات نه‌ك هه‌ر چاوی له ئێران بێت".
بێرت یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه پاش بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا سه‌ردانی به‌غدای كردووه.
هاوكات هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه بڕیاره له ناكا‌وه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، بوێری زیاتر به ئێران ده‌به‌خشێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خشه و پلانه‌كانیشی هێواشتر له‌وه‌ی سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد به‌ڕێوه بچێت، چونكه هه‌ژموونی تاران له عێراق و سووریا له ساڵانی رابردوودا زیاتر و كاریگه‌رتر بووه.
واشنتنیش هیواداره له رێگه‌ی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه فشار بخاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می غازی ئێران هاورده نه‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێرت له‌ناو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له به‌غداوه به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: "ئه‌گه‌ر پێشبینی بكرێت ئێران هیچ هه‌ژموونێكی له عێراق نامێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه بته‌وێت گورز بسره‌وێنیته خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی گرنگه عێراق ده‌رفه‌تێك بۆ دیاریكردنی داهاتووی خۆی بدۆزێته‌وه به‌تایبه‌تی له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا. ده‌بێت ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێز بكات و له‌و رووه‌وه پشت به ئێران نه‌به‌ستێت".
ئه‌و به‌رپرسه بریتانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "پێویسته عێراق په‌ره به سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی بدات تا به‌شی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ بكات. چونكه هه‌ر كاتێك عێراق توانی سوود له هه‌موو سه‌روه‌ته نه‌وتییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت به خێرایی و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی به‌كارهێنا ئه‌وه باشترین كاره ده‌یكات و ده‌بێت بیر له‌وه‌ش بكاته‌وه پرۆژه‌ی زیاتری كاره‌با له وڵاته‌كه‌دا دامه‌زرێنێ".