"له رێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه ره‌نگه موهه‌نه‌د عه‌لی هاوشانی كریستیانۆ یاری بكات"
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئاماده‌یه موهه‌نه‌د عه‌لی هێرشبه‌ری لاوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به دوو ملیۆن یۆرۆ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه خانمه پیره‌كه ده‌یه‌وێت به زووترین كات موهه‌نه‌د عه‌لی بكاته كوڕی خۆی و ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر دوو ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بیانكۆنێری ده‌یه‌وێت موهه‌نه‌د بباته ریزی تیپی خوار 23 ساڵان به‌ڵام له‌لایه‌ن ئالێگری راهێنه‌ره‌وه چاودێری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بگوازرێته‌وه تیپی یه‌كه‌می یانه ئیتاڵیه‌كه.
توتۆ سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه جگه له یوڤێنتۆس یانه‌كانی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و گه‌له‌ته‌سه‌رای توركی ركابه‌ری یوڤێنتۆس ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له بازاڕی زستانه به زووترین كات بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
موهه‌نه‌دی 18 ساڵان و هێرشبه‌ری یانه‌ی شورته تاكو ئێستا 15 یاریی بۆ عێراق كردووه و 8 گۆڵی تۆمار كردووه، له جامی ئاسیای 2019 به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و به‌هۆیه‌وه بووه‌ته جێی بایه‌خی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا.