ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا: پێويسته له سووريا ئه‌م سێ پلانه جێبه‌جێ بكرێن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا، سێ رێككارى ئه‌نقه‌ره‌ى سه‌باره‌ت به پرسه‌كانى سووريا ده‌ستنيشان كرد.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: پێويسته ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر سياسه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به ئيدلب به‌رده‌وام بێت و بۆ شارى منبجيش ئه‌و نه‌خشه رێگه‌يه جێبه‌جێ بكات كه دانراوه و بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوراتيش به زووترين كات ده‌ست به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌كان بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا داوا كراوه، "پشتيوانى بيانى بۆ تيرۆر" له سووريا رابگيرێت.
ئيدلب دواين پێگه‌ى به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانى سووريايه و له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، توركيا و رووسيا رێككه‌وتن هێرشى سووريا بۆ سه‌ر شاره‌كه رابگيرێت.
سه‌باره‌ت به شارى منبجيش، واشنتن و ئه‌نقه‌ره نه‌خشه رێگه‌يه‌كيان داناوه، به گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشه‌رێگه‌يه سوپاى ئه‌مه‌ريكا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناچار ده‌كات شاره‌كه به‌جێ بهێڵێن.
بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوراتيش، ئه‌مه‌ريكا و توركيا له گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به پاشه‌كشێى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌و ناوچه‌يه و جێگرتنه‌وه‌يان له لايه‌ن سوپاى توركياوه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر