مۆسكۆ: پشتيوانى دانووستانى كورد و ديمه‌شق ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى ڤێرچينين، رايگه‌ياند، "پێويسته چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نێوان كورده‌كان و ديمه‌شق له رێگه‌ى گفتوگۆوه بكرێت".
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتيشى: "رووسيا پشتيوانى هه‌رجۆره دانووستانێكى نێوان كورد و حكومه‌تى سووريا ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له خاكى سووريادا بژارى جياجيا دێنه ئاراوه، به‌ڵام له حاڵى كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزه بيانيانهدا، باش‌ترين بژار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان كورد و ديمه‌شق، گفتوگۆيه".
دووپاتيشيكرده‌وه، "كورد له سووريا به‌شێكى دانه‌بڕاون له ئومه‌تى سووريا. ئه‌وان ژياون و ده‌ژين له سوورياى يهكپارچهدا".
جه‌ختيشى كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رووسيا، "پشتيوانى دانووستانى نێوان سووريا و كورده‌كان ده‌كات و ته‌نيا ئه‌و رێگه‌يه‌ش به راست ده‌زانێت".
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر