به فه‌رمی ناوبژیوانی یاری نێوان برایه‌تی و ده‌ربه‌ندیخان سزا درا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به فه‌رمی سزای دوو ناوبژیوانی دا به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی، زنجیره‌یه‌ك سزای راگه‌یاند، دیارترینیان سڕكردنی (یووسف سه‌عید)ـی ناوبژیوانی ناوه‌راست و (ئه‌میر داود)ـی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان بوو كه یاری نێوان شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریان له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه برد.
له‌و یارییه‌دا یووسف سه‌عیدی ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی شێروانه لێ دا، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئه‌میر داودی یاریده‌ری لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه و دواتر له گێمی دووه‌میش لێدانێكی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر لێ دا.
به‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م دوو ناوبژیوانه‌ی بۆ 3 هه‌فته له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ی سڕ كرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنه‌كه سزای محه‌مه‌د حه‌سه‌نی ناوبژیوانی ناوه‌راستی یاری نێوان برایه‌تی و ده‌ربه‌ندیخانی دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوبژیوانه گۆڵێكی ده‌ربه‌ندیخانی ره‌ت كرده‌وه، ئه‌م ناوبژیوانه‌ش بۆ 3 هه‌فته له چالاكییه‌كان سڕ كرا.