ڕۆژنامه‌نووسێكی عێراقی توانج له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات

"ئه‌رجه‌نتین دراوسێی عێراقه‌ و ئێرانیش له‌ ئه‌مه‌ریكای باشووره‌"

K24 - هه‌ولێر:

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، هۆشداری له‌ هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دا و رایگه‌یاند، ئه‌و مادده‌یه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ عرسال (كه‌ له‌ لوبنانه‌)، دواتر بۆ سووریا و له‌وێشه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ ناو عێراق.

ئه‌و لێدوانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆته‌ی جێی سه‌رنج و ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌وانان، رۆژنامه‌وانێكی عێراقیش به‌ ناوی حوسام تائی، له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسیویه‌تی: "ره‌شید فالح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌ ده‌ڵێت له‌ ئێرانه‌وه‌ دێت" و ده‌پرسێت: "به‌ رای ئێوه‌ ئێستا مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ كوێوه‌ دێت؟".

وه‌ك ته‌نزێكیش ده‌ڵێت: "بۆ زانین، ئه‌رجه‌نتین وڵاتێكی هاوسنووری عێراقه‌ و ئێرانیش كه‌وتۆته‌ ئه‌مه‌ریكای باشوور".

ئ. م