یارییه ئاگرینه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به 3 یاری ئاگرین به‌ڕێوه چوو، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای 117 رۆژ بێده‌نگی شكاند و یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، زاخۆش له دۆزه‌خی ده‌ربه‌ندیخان رزگاری نه‌بوو، یاری برایه‌تیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی خاڵێكی له دهۆك وه‌رگرت.
گڕی یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان زاخۆشی سووتاند
ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆرای هانده‌رانی پێشوازی له زاخۆ كرد، یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینان برده‌وه، به‌مه‌ش زاخۆ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له قۆناخی دووه‌می خوله‌كه.
گۆڵه‌كه‌ی ده‌ربه‌ند له خوله‌كی 11 به لێدانی پێناڵتی له لایه‌ن بێنجامین ئۆكۆباجی نێجیری تۆمار كرا، پێش كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌میش تۆپی یارییه‌كه ته‌قی، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار بوو له‌م وه‌رزه رووبدات، له كاتێكدا ئه‌و تۆپه‌ی له خولی نایابی كوردستان یاری پێده‌كرێت هه‌مان تۆپی مۆندیالی 2018ـی رووسیایه.
یانه‌ی زاخۆ بووه نۆیه‌مین یانه كه ئه‌م وه‌رزه سه‌ردانی یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی كردووه و هیچ كامێكیان نه‌یانتوانیوه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن له‌و یاریگه بگێرن، له كۆی 9 یانه، 6 یانه به شكست و ده‌ستی به‌تاڵ یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیان جێهێشتووه و 3 یانه‌ش به ده‌ستخستنی یه‌ك خاڵ رزگاریان بووه.
ده‌ربه‌ندیخان به‌م سه‌ركه‌وتنه به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ به 22 خاڵ بۆ پله‌ی ده‌یه‌م دابه‌زی.
برایه‌تی خاڵێكی له چنگی دهۆك ده‌رهێنا
دهۆك له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی برایه‌تی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
برایه‌تی له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی عه‌لی ره‌عد به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر ئیڤان سلێمان له گێمی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ دهۆكییه‌كان یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 28 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به 17 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای 117 رۆژ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای 117 رۆژ دابڕان له سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستی یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری نوێیان یه‌كه‌مین بردنه‌وه تۆمار كرد، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به گۆڵێكی له‌یس جه‌لیل شكستیان به‌هه‌ندرێن هێنا.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ یاسین مه‌نافی راهێنه‌ر، شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونی بوو بۆ هانده‌رانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، به‌وپێیه‌ی 3 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له شوێنی ئه‌رسه‌لال جه‌لال ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرت و دوای 11 یاری یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به‌ده‌ستهێنا.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 24 خاڵ و به‌شیوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی هه‌شته‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن به 22 خاڵ بۆ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.