ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه تاوتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆببێته‌وه و پرسی هه‌ڵگرتنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاووتوێ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی، 8ی ئادار/ مارسی 2019، كۆده‌بێته‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌گه‌رچی پرسی هه‌ڵگرتنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتووێ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه حكوومه‌ت چ بڕیارێك له باره‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه ده‌رده‌كات.
ئ. م