سۆلاری به‌ر له یارییه‌كه‌ی سبه‌یان چی گوت؟
له گه‌ڕی بیست و حه‌وتی لالیگا ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه رووبه‌ڕووی ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌بێته‌وه، ئه‌م یارییه‌ی ریال مه‌درید دوای پێنج رۆژ له كرانه ده‌ره‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگه، له‌مباره‌یه‌وه سانتیاگۆ سۆلاری به‌ر له یارییه‌كه‌یان دووپاتیده‌كاته‌وه هێشتا له لالیگا خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یان له‌به‌رده‌مه، ده‌شڵێت رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه له ده‌سكه‌وته‌كانی ریال مه‌درید كه‌م ناكه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 9 ئاداری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان ڤه‌له‌د وه‌لید و ریال مه‌درید، سانتیاگۆ سۆلاری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه ببه‌ینه‌وه كه له لالیگا ماویانه.
سۆلاری ده‌شڵێت: ئێمه وه‌كو یانه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ر یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌كه‌ین، به هه‌موو توانایه‌كمان هه‌وڵده‌ده‌ین له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی لالیگا خاڵ كۆ بكه‌ینه‌وه، چونكه هێشتا چانسی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگامان هه‌یه.
سۆلاری گوتیشی: سێرخیۆ رامۆس بۆ ڤه‌له‌د وه‌لید له‌گه‌ڵمان ده‌بێت و پاڵپشتیمان ده‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راگیراوه، ئه‌وه رۆڵی سه‌ركرده‌كانه، هه‌روه‌ها سزاكانی سه‌ر ئیسكۆ په‌یوه‌ندی به نێوخۆمان هه‌یه و قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م، به‌ڵام گرنگه هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ كاروانی تیپه‌كه‌مان بڕۆین، به رۆڵی خۆم و تیپه‌كه‌مان هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه بده‌ین كه له لالیگا ماومانه.
سۆلاری گوتیشی: ئێمه خۆمان ره‌خنه له خۆمان ده‌گرین نه‌وه‌ك ته‌نیا له دوای دۆڕانه‌كان، به‌مهۆیه‌وه ده‌توانین وه‌رزێكی درێژ به‌ڕێ بكه‌ین و چاره‌سه‌ری دۆخه سه‌خته‌كان بكه‌ین، له تۆپی پێ هه‌ر راهێنه‌رێك واده‌ی خۆی هه‌یه و ده‌ڕوات و كه‌سێكی دیكه شوێنی ده‌گرێته‌وه، پیشه‌ی من ئه‌وه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانه‌كان بكه‌م، ده‌شزانم ئه‌وان به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ستن به تیپه‌كه‌مان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌ست به دڵگرانی ده‌كه‌ن به‌هۆی له‌ده‌ستدانی جامی شا و چامپیۆنزلیگ و یارییه‌كانی كلاسیكۆ، به‌ڵام ئه‌وانه له ده‌ستكه‌وته‌كانی ریال مه‌درید كه‌م ناكه‌نه‌وه.
ڤه‌له‌د وه‌لید سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆزێ زۆرییلا میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، له یاریی چوون ڤه‌له‌د وه‌لید به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له بێرنابیۆ تووشی شكست بوون، ریال مه‌درید به 48 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیه‌كه ده‌بینرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ڤالادۆلید 26 خاڵی هه‌یه و خانه‌ی شازده‌می گرتووه.