سوننه و شیعه له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و پێشبینی دەکرێت، پرسی تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی کۆتایی پێ بێت، بە گوێرەی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی شیعە و سوننەش بێت, ئەم دوو پێکھاتەیە لەسەر یەکلاکردنەوەی کاندیدانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ گەشتوونەتە ڕێککەوتن, بەڵام ھێشتا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی وەزارەتی داد، ڕێکەوتنی کۆتای‌یان نەکردووە.
له‌م باره‌یه‌وه سمكۆ ئه‌سعه‌د، كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ده‌ڵێت: "پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق مافی كورده، بۆیه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی منیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له مانگی رابردووه‌وه رێكاره ئیدارییه‌كان گیراونه‌ته به‌ر"، داواش ده‌كات، سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌و به كاندیدی خۆیان بزانن.
له به‌رامبه‌ریشدا دیار بەرواری، په‌رله‌مانتاری عێراق له فڕاکسیۆنی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئەوان وەکو ئەندام پەرلەمان ھەوڵ دەدەن ئەو بابەتەی ھاتە ناو پەرلەمان، لە گەڵ فڕاکسیۆنە کوردییەکان کێشەیان نەبێت، به‌ڵام پێویستە سه‌ره‌تا پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو بابەتە ڕێكکەوتنی کۆتایی بکەن. هه‌روه‌ها پێشبینیش دەکات، ھەفتەی داھاتوو ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە.
بە درێژای ماوەی ڕابردوو، گرفتی سەرەکیی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پرسی پێک‌ھێنانی حکوومەتى هه‌رێم، داواکاریی یەکێتی بوو، کاتێک داوایان دەکرد، پرسه‌كانی ھەرێم، کەرکوك و بەغدا بە یەک پاکێج چاره‌سه‌ر بكرێن، بەڵام دواجار ئەو دوولایەنە گەیشتنە ڕێكکەوتن و پێشبینی دەکرێت پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدی وەزارەتی داد، گرفت لە نێوان پارتی و یەکێتی دروست نەکات و ئەو بابەتە بە زوترین کات لە کۆبونەوەکانی داھاتوودا یەکلایی بکەنەوە.
H.B