ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفیران
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای به‌نداوی سماقووڵی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و رێگایه به رووی هاتوچۆدا داده‌خرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و كۆیه، له كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته سبه‌ی، بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر هاتوچۆكردن له‌و رێگه‌یه قه‌ده‌غه‌یه.
داواش له شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، تا تیمه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاكه كاری خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن.
H.B