سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 3ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م، ئاماده بن.
به گوێره‌ی نووسراوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، 30ی ئادار/ مارسی 2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ به واژۆی 68 په‌رله‌مانتار، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كارا بكرێته‌وه.
ئه‌و 68 په‌رله‌مانتاره پێشنیازی پڕۆژه‌یاسایه‌كیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێته‌وه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌دا پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كراوه و 68 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر كردووه".
لە بارەی هەماهەنگی نەکردنی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ یەکلا کردنەوەی پرسی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئومێد خۆشناو رایگەیاند: "داوام لە فراکسیۆنی یەکێتی کردووە، بەڵام ئەوان نەهاتوونەتە پێش و چاوەڕێی بڕیاری سیاسیی پارتەکەیان دەکەن، بەڵام ئێمە دەستمان بە کارەکانمان کردووە".
لە بارەی بەشدارینەکردنی یەکێتی لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "هیوا ناخوازین وابێت، بەڵام ئەگەر یەکێتی نەیەتە پێش، دەستمان کراوە دەبێت".