لە پەرلەمانی ئەڵمانیا یادی کۆمەڵکوژی دێرسم دەكرێتەوە
K24 - بەرلین
بە بەشداری كەسایەتییە سیاسییەكان و چالاکوانان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا یادی کۆمەڵکوژی دێرسیم کرایەوە. كە لە ساڵی 1937 لە سەر دەستی سوپای تورکیا بە ھەزاران لە کوردانی عەلەوی کۆمەڵکوژ کران و سەید رەزا و ھاوڕێ شۆڕشگێڕەکانیشی لە سێدارەدران. ساڵانە لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەو یادە بە بیر دههێندرێتهوه.
ھەرچەندە ھێشتا کۆمەڵکوژی دێرسیم بە ڕەسمی نەناسێندراوە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە دێرسیمیەکان دەستیان بەکارکردن کردوە لەسەر ئەو دۆسیەیە. رێکخراوەکان باشتر خۆیان رێکخستوە و ئەو کەسانە کۆدەکاتەوە کە گرنگی بەو پرسە دەدەن و فشاری زیاتر دەخەینە سەر سیاسییەکان و راستییەکان دەگەیەنینە رایگشتی. لە چەندین ویلایەتی ئەڵمانیا مەڕاسیمی یادکردنەوە سازکراون.
پەرلەمانتارێکی پارتی چهپی ئهڵمانیا، رێکخەری یادەکە، بەلایەوە گرنگە ئەو قوربانیانە لە بیر نەکرێن.
کرستینا بوخۆلس، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە كوردستان24ی گوت: "ئەوە زۆر گرنگە کە بیڵێین ئێمە دەمانەوێت ئەو پرسە بکەین بە ھی ھەموومان و کار لەسەر ئەو مێژووە بکەین و قوربانییەکان بناسێندرێن. ئێمە وەک فڕاکسیۆنی ''دی لینکە'' لە پەرلەمان لەو بارەیەوە ئیش دەکەین".
سەرۆکی ئینستیتۆی زازاکان لە بەرلین به پێویستی دهزانێت، لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ھاوبەشی کوردستانیدا ھەوڵی ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردان بدرێت لە جیھاندا.
ھ.م