شەڕی توركیا و پەكەكە یەخەی دەڤەری برادۆست بەرنادات

دانیشتووانی 20 گوند له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕدان
kurdistan24.net

K24 - سیدەكان

بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان و شەڕی نێوان هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە قوڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستان لە دەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران، بووەتە هۆکاری ئاوەدان نەبوونەوەی 115 گوند لە کۆی 263 گوندی دەڤەرەكه‌، بەهۆی رەوشی خراپی ناوچەکە دانیشتوانی 20 لادێی سنورەکە لەژێر هەڕەشەی شەڕی بەردەوامی هەردوولا دان.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە كوردستان24ی راگەیاند: "مانەوەی گوندنشینان لە بەشێكی گوندەكانی ناوچەكە تەنھا بۆ ئەوەیە كە گوندەكانیان چۆڵ نەبن، ئەگەرنا ھیچ كەس ئامادە نییە بەمشێوەیە لە ژێر رەحمی بۆردومان و تۆپبارانی توركیا بمێنێتەوە، ھەوڵمانداوە كەمپێك بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانە دروست بكەین، بەڵام ئەمەش دەبێتە ھۆی چۆڵ بوونی گوندەكان".

جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان لە دەڤەری برادۆست دەڵێ: "بۆردوومان و تۆپباران بۆسەر ناوچەكەمان بەردەوامە و ناتوانین بۆ كاركردن بچینە چیاكان".

ھ.م