كوردێك دهبێته جێگری سهرۆكی پارتێكی ئەوروپی
K24 - كۆپنھاگن
له دانیمارك بۆ یهكهمجار كوردێك دهبێته جێگری سهرۆكی پارتێكی ئهوروپی. سهرداڵ بهنلی، كوردێكی خهڵكی باكووری كوردستانه له كۆنگرهی پارتهكهیدا وهك جێگری سهرۆكی پارتی سۆسیالیستی گهل له دانیمارك ههڵبژێردرا.
سەرداڵ بەنلی، جێگری سەرۆکی پارتی سوسیالیستی گهل لە دانیمارک بە كوردستان24ی گوت: "خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد كاریگەری زۆری لەسەر من ھەیە، كە لە كاركردن لەناو پارتەكەم رەنگدانەوەی ھەیە".
دەشڵێت: "ئەوەی لە توانامدابێت لەناو پارتەكەم دەیكەم، بۆ پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو پارتە كوردییەكان پتەوتربێت".
سەرداڵ، شانازی بە كوردبوونی خۆی دەكات و رایدەگەیەنێت: "بۆ كوردێكی وەك من گرنگە كە ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی پارتێكی دانیماركم، ھیوادارم ھەموو لاوانی كورد ھەوڵبدەن بۆ ئەوەی بە ئامانج بگەن".
سەرداڵ بهنلی ساڵی 1979 لە گوندی بوومسێزی باكووری كوردستان، لەدایکبووە و لە ساڵی 1988 ھاتووەتە دانیمارک و لە ساڵی 2003 بووەتە ئەندامی پارتی سوسیالیستی گهل و چەندین بەرپرسیاریەتی گرنگی لەو پارتەدا پێسپێردراوە. کوردستانیان رێگە پێنەدانیان بۆ ناو دەسەڵات لە وڵاتی خۆیان لەلایەن داگیرکەرانەوە بە زوڵم دەزانن، بۆیە لە وڵاتانی بیانیدا ھەوڵەکانیان بۆ گۆڕینی بۆچوونی خەڵک و راکێشانی پشتیوانیان بۆ کورد بەردەوامە. تا بتوانن کوردستانێکی بەھێز بنیاد بنێن.
ھ.م