بەشێكی زۆری ھاووڵاتیانی سلێمانی رۆژانە ئاو دەكڕن

"ئاوی زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی بەكەڵك خواردنەوە نایەت"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لەگەڵ ھاتنی  وەرزی  ھاوین، بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی  شاری سلێمانی دووچاری کەم ئاوی دەبنەوە، ئەندامێکی  ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی  کشتوکاڵ و ئاو ئاماژە بەوەدەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاوی سنووری پارێزگای سلێمانی، نووسراویان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان کردووە بۆ ئەوەی لەمساڵدا بەشێک لە  کێشەکانی  ئاو  چارەسەر بکرێن.

بەپێی  خەملاندنی  شارەزایانی  بوارەکە، چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە پارێزگای  سلێمانی پێویستی  بە نزیکەی  4 ملیۆن  دۆلار  ھەیە، کێشەكانی بریتین لە خراپ بوونی بۆرییەکانی ئاوی ناوشار و  خاوێن  کردنەوەی  خەزانەکان  و خراپبوونی  واتەر پەمپەکانی ھێڵی  ئاوی دوکان-سلێمانی کە لە کۆی  50 واتەرپەمپ 30 دانەیان  لەکارکەوتووە.

ھ.م