ههدهپه وهڵامی ئهردۆغان دایهوه
K24 – ههولێر:
گونای کابلای، گوتەبێژی هەدەپە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 وەڵامی لێدوانێکی سهرۆكی كۆماری توركیا رهجهب تهیب ئەردۆغانی دایهوه و رایگهیاند، نازانین بە چ شێویەک پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر کراوە.
کابلای گوتیشی: ئەو لێدوانەی ئەردۆغان دهریدهخات ئاکپارتی لەسەر سیاسەتی نكوڵیکردنی کورد بەردەوامە و لە سەر شەڕکردنیش بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی کۆماری تورکیا له بارهی پرسی كوردهوه گوتی: پرسی کوردمان لە تورکیا چارەسەر کردووە.
دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئاکپارتی کۆبووەوە و رایگەیاند؛ لە تورکیا پرسی کورد چارەسەر کراوە و هیچ شتێک بە ناوی کێشەی کورد نەماوە.
ئەردۆغان گوتیشی: هەندێک کەس دەیانەوێت لەژێر سێبەری ئاکپارتی پارتێکی نوێ دابمەزرێنن و رایگەیاند؛ ئەوانەی ئەم هەوڵانە دەدەن بە دەست بەتاڵی دەردەچن.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، سینان چیفتیورەک، سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە دیاربەکرەوە بۆ كوردستان24 رایگهیاند، تا ئێستا پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر نەکراوە.
سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان گوتیشی: چارەسەرکردنی پرسی کورد پێویستی بە هەڵوێستێکی ستراتیژی هەیە.
دووپاتیشیكردهوه، پارتی دهسهڵاتداری توركیا(ئاكپارتی) هیچ چارەسەرێکی بۆ پرسی کورد پێ نییە.
ئ.ر