كافۆ له بارهی مێسی و ڤار وهڵامی كوردستان24 دهداتهوه
کافۆی بەرگریکاری پێشووی بڕازیل لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایدەگەیەنێت گومانەکان لەسەر کارکردنی ڤار لە یاریی سوپەر کلاسیکۆ لە نێوان بڕازیل و ئارجێنتینا هەرچۆنێك بێت، ئێستا بڕازیل لە یاریی کۆتاییە و پێشیوایە مێسی بە هەرشێوەیەک بێت باشترین یاریزانی جیهانە و لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتووە.
لهمبارهیهوه كافۆ دهڵێت: سەبارەت بە ڤار لە یاری ئەرجنتینا و برازیل، منیش وەک هەر یەکێک له ئێوە بەشێوهیهكی روون ناتوانم وەڵامەکە بە ئەرێنی بە ئێوە بڵێم، ئەوەی باس دەکڕێ لەسەر یارییەکە كه گوایه ڤار کاری نەکردووە دەکرێ ئەوانەی نزیک لە ڕووداوەکە بوون بۆ هەمووان شتەکە بە راستی روون بکەنەوە بزانین ئەو حاڵەتانەی کە روویانداوە چۆن بووە، ڕاستە یان نا، من ناتوانم باسی بکەم بەدروستی هەرچۆنی بێ برازیل بە ئەنجامی یاریەکە لە یاری کۆتای دایە
كافۆی یاریزانی پێشووی ئهیسی میلان گوتیشی: برازیل، بەڵێ یارییهكی باشی ئەنجامدا و توانی دوو گۆڵیش تۆمار بکات، لە هەردوو گێمەکاندا باش یاری کرد ئارجێنتیناش له یارییهكه هەلی باشی بۆ ڕەخسا، هەمیشە یاری ئەو دوو هەلبژاردەیە بەتایبەتی لە کۆپا ئەمریکا چاوەڕوانی شتی گەورەیان لێدەکرێت.
له بارهی مێسی، كاپتنهكهی پێشووی ههڵبژاردهی بهرازیل گوتی: هەمیشە باسی لیۆ مێسی دەکڕێ، مێسی یاریزانێکی ناوازەیە ههمیشە پاڵپشتێکی ئارامبەخشە بۆ ئەو یاریزانانەی یاری لەگەڵ دەکەن، ڕەنگە هەندێكجار لیۆ لەئاستی خۆی نەبێ، بەڵام ئەوە مێسیە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهانە خاوەن چەندین نازناوی بە کۆمەڵ و تاکەکەسیە ئەو هەمیشە شتی نایاب پێشکەش دەکات ئەگەر لەگەڵ ئارجێنتیناش ئاستی باش نەبێ ئەو یاریزانە لە هەسارێکی ترەوه هاتووه، یاریزانێکە نۆرماڵ نیە، راسته له ناسناوی کۆپا ئەمریکا بێبەش بووە بهڵام هەر بە یاریزانێکی گەورە دەمێنێتەوە.