ئه‌مریكا هێزێكی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی له پارێزگای ئه‌نبار بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزێكی نوێی سه‌ربازی ئه‌مریكی به ته‌واوی كه‌ل و په‌ل و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه، گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له رۆژئاوای ئه‌نبار.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه گوتوویه‌تی: "ئه‌و هێزه ئه‌مریكییه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، سه‌ربازه‌كان له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه و كه‌ل و په‌له سه‌ربازییه‌كانیش له رێگه‌ی دوو ده‌روازه‌ی سنووریی وشكانییه‌وه گه‌یشتوون، كه یه‌كێكیان ده‌روازه‌ی ترێبیلی نێوان عێراق و ئوردنه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ده‌روازه‌ی دووه‌م بكات.
له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و كه‌ل و په‌له سه‌ربازیانه‌ش كه ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بنكه سه‌ربازییه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراكردووه، "نزیكه‌ی 100 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌كه و مه‌به‌ست له زیادكردنی ئه‌و هێزانه بۆ مه‌شق و راهێنان، هه‌روه‌ها پاڵپشتكردنی ناوچه بیابانییه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباره".
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته دووری 108 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری رومادیی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار، پێشتر تا ساڵی 2003 ئه‌و بنكه سه‌ربازی ناوی "بنكه‌ی قادسییه" بوو، له ساڵی 1987 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای یۆگسلافی به بڕی 280 ملیۆن دۆلار درووستكراوه و شوێنی 5 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه و بینایه‌ی پێویست بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره سه‌ربازه، وێڕای بوونی ژماره‌یه‌ك له كۆگا و شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه و چه‌ندین بینایه‌ی خزمه‌تگوزاری، ئێستا به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراق داده‌نرێت، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌كارده‌هێنرێت.
H.B